خول - خشتەی خولی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-28-13:07:00 - کۆدی بابەت: 5511
خول - خشتەی خولی

ناوه‌ڕۆك

خول چییە؟

لە خشتەی خولیدا خول بریتییە لە ڕیزێكی ئاسۆیی لە توخمەكان، توخمەكانی یەك خول یەك ژمارەی بەرگی ئەلیكترۆنیان هەیە. هەر توخمێكی خولێك یەك ژمارەی ئەلیكترۆنی لە توخمەكەی پێش خۆی زیاترە و كەمتر كانزاییە، بەهەمان شێوە توخمەكانی یەك كۆمەڵە تایبەتمەندییە كیمیایی و فیزیاییەكانیان لەیەك دەچێت، كە ئەمەش یاسای خشتەی خولی پشتڕاست دەكاتەوە.
تا ئێستا واتا ساڵی 2021 سەد و هەژدە (118) توخمی كیمیایی دۆزراونەتەوە.

خولەكان كامانەن؟

خشتەی خولی دەكرێت بە حەوت بەشەوە كە پێیاندەوترێت خولەكان (Periods)، لە ئێستادا واتا 2021 هەموو توخمەكانی خشتەی خولی كراونەتە ناو خولەكانیانەوە، بۆیە گەر هەر توخمێكی تازە بدۆزرێتەوە، دەكرێتە ناو خولێكی تازەوە، توخمەكان ڕەنگكراون بەپێی خشتۆك (Block)ـەكانیانەوە، كە بریتین لە خشتۆك-s: ڕەنگی سوور، خشتۆك-p: ڕەنگی زەرد، خشتۆك-d: ڕەنگی شین، خشتۆك-f: ڕەنگی سەوز.

خولی یەكەم

یەكەم خول لەچاو خولەكانی تردا كەمترین توخمی تێدایە كە تەنها دوو توخمن و بریتین لە هایدرۆجین و هیلیۆم.
لە ڕووی كیمیاییەوە هیلیۆم وەك گازێكی خانەدان ڕەفتاردەكات، بۆیە بەشێكە لە كۆمەڵەی 18، بەڵام بەبۆنەی پێكهاتە ناوكیەكەیەوە سەر بە خشتۆكی (s)ـە، بۆیە هەندێك جار پێیدەوترێت توخمی كۆمەڵەی 18، یان لەهەمان كاتتدا توخمی كۆمەڵەی یەكەم و هەژدەیەم.
توخمەكانی خولی یەكەم:

  • هایدرۆجین (H)
  • هیلیۆم (He)

خولی دووەم

توخمەكانی خولی دووەم بریتین لەو توخمانەی كە خولگەكانیان (2S) و (2p)ـین، هەروەها سەرەكیترین توخمی بایۆلۆجین لەدوای توخمەكانی هایدرۆجین، كاربۆن، نایترۆجین و ئۆكسجین.
توخمەكانی خولی دووەم:

خولی سێهەم

هەموو توخمەكانی خولی سێهەم بەلانی كەمەوە یەك هاوتای جێگیریان هەیە، هەموو توخمەكان بێجگە لە ئارگۆن توخمی سەرەكین بۆ زەویناسی سەرەتایی و بایۆلۆجی.
توخمەكانی خولی سێهەم:

  • سۆدیۆم (Na)
  • مەگنیزیۆم (Mg)
  • ئەلەمنیۆم (Al)
  • سلیكۆن (Si)
  • فسفۆڕ (P)
  • گۆگرد (S)
  • كلۆراین (Cl)
  • ئارگۆن (Ar)

خولی چوارەم

خولی چوارەم هەموو توخمە گرنگە بایۆلۆجییەكان لەخۆدەگرێت، هەورەها یەكەمین خولە كە خشتۆكی (d)ـدا كە كانزا گوازراوەكان لەخۆدەگرن، وەك ئاسن كە توخمێكی سەرەكییە لە هەسارەی زەویدا، هەروەها چەند توخمێكی تری گرنگ لەخۆدەگرێت وەك كۆباڵت، نیكل، مس.
توخمەكانی خولی چوارەم:

  • پۆتاسیۆم (K)
  • كالیسیۆم (Ca)
  • سكاندیۆم (Sc)
  • تایتانیۆم (Ti)
  • ڤەنادیۆم (V)
  • كرۆمیۆم (Cr)
  • مەنگەنیز (Mn)
  • ئاسن (Fe)
  • كۆباڵت (Co)
  • نیكل (Ni)
  • مس (Cu)
  • زینك (Zn)
  • گالیۆم (Ga)
  • جێرمانیۆم (Ge)
  • ئارسێنیك (As)
  • سلینیۆم (Se)
  • برۆماین (Br)
  • كریپتۆن (Kr)

خولی پێنجەم

خولی پێنجەم هەمان ژمارەی توخمەكانی خولی چواری هەیە، هەروەها هەمان پێكهاتەی هەیە، بەڵام یەك جیاوازی هەیە كە خولی پێنجەم یەك كانزای گوازراوەی زیاترە و ناكانزایەكی كەمترە لە توخمەكانی خولی چوار، لەم خولەدا قورسترین توخم هەیە كە بەكارهێنانی بایۆلۆجیان هەیە و بریتین لە (مۆلیبدنم و ئایۆداین).
توخمەكانی خولی پێنجەم:

  • ڕوبیدیۆم (Rb)
  • سترۆنیۆم (Sr)
  • ئیتریۆم (Y)
  • زركۆنیۆم (Zr)
  • نایۆبیۆم (Nb)
  • مۆلیبدنم (Mo)
  • تێكنیشیۆم (Tc)
  • ڕوثینیۆم (Ru)
  • ڕۆدیۆم (Rh)
  • پاڵیدیۆم (Pd)
  • زیو (Ag)
  • كادمیۆم (Cd)
  • ئیندیۆم (In)
  • تەنەكە (Sn)
  • ئەنتیمۆنی (Sb)
  • تەلۆریۆم (Te)
  • ئایۆداین (I)
  • زینۆن (Xe)

خولی شەشەم

خولی شەشەم یەكەم خولە كە توخمەكانی خشتۆكی (f)ـی تێدایە، لەگەڵ لانثانایدەكان (هەروەها پێاندەوترێت توخمە دەگمەنەكانی هەسارەی زەوی)، هەروەها قورسترین توخمە جێگیرەگان لەخۆدەگرێت، زۆربەی ئەم كانزا قورسانە ژەهراوین و هەندێكی تریان تیشكدەرن.
توخمەكانی خوای شەشەم:

  • سیزیۆم (Cs)
  • باریۆم (Ba)
  • لانثنۆم (La)
  • سیریۆم (Ce)
  • پریسیۆدیمیۆم (Pr)
  • نیۆدیمیۆم (Nd)
  • پرۆمیثیۆم (Pm)
  • سامێریۆم (Sm)
  • یورۆپیۆم (Eu)
  • گادۆلینیۆم (Gd)
  • تێربیۆم (Tb)
  • دیسپرۆزیۆم (Dy)
  • هۆڵمیۆم (Ho)
  • ئێربیۆم (Er)
  • ثولیۆم (Tm)
  • ئتێربیۆم (Yb)
  • لوتیشیۆم (Lu)
  • هافنیۆم (Hf)
  • تەنگستن (W)
  • ڕینیۆم (Re)
  • ئۆزمیۆم (Os)
  • ئریدیۆم (Ir)
  • پلاتین (Pt)
  • ئاڵتون (Au)
  • جیوە (Hg)
  • ثالیۆم (Ti)
  • قوڕقوشم (Pb)
  • بیزموث (Bi)
  • پلۆنیۆم (Po)
  • ئەستتین (At)
  • ڕادۆن (Rn)

خولی حەوتەم

هەموو توخمەكانی خولی حەوتەم تیشكاوەرن، هەموو توخمە قورسەكان كە بە سروشتی لەسەر هەسارەی زەوی دروستدەبن دەكەونە ئەم خولەوە، بێجگە لە توخمی پلوتۆنیۆم كە بە شێوەی دەستكرد دروستكراوە، توخمەكانی ئەم خولە دەگمەنن و هەندێكیان تەنها لە تاقیگەكاندا بە چەند ژمارەیەكی كەمی گەردیلە بونیان هەیە.
دەگمەنی توخمەكانی ئەم خولە ئەوە دەگەیەنێت كە تاقیكردنەوەی كەمیان لەسەر ئەنجامدراوە، هەروەها ئەو تایبەتمەندیانەی كە پەیوەندی بە كۆمەڵە و خولەكانەوە هەیە زۆر لەگەڵ توخەمەكانی ئەم خولەدا ناگونجێت.
توخمەكانی خولی حەوتەم:

  • فرانسیۆم (Fr)
  • ڕادیۆم (Ra)
  • ئەكتینیۆم (Ac)
  • ثۆریۆم (Th)
  • پڕۆتاكتینیۆم (Pa)
  • یۆرانیۆم (U)
  • نێپتونیۆم (Np)
  • پلوتۆنیۆم (Pu)
  • ئەمریشیۆم (Am)
  • كیوریۆم (Cm)
  • بێركلیۆم (Bk)
  • كالیفۆرنیۆم (Cf)
  • ئەنیستینیۆم (E)
  • فێرمیۆم (Fm)
  • مەندەلیڤیۆم (Md)
  • نوبێڵیۆم (No)
  • لۆرێنسیۆم (Lr)
  • ڕەذەفۆردیۆم (Rf)
  • دووبنیۆم (Db)
  • سیبۆرگیۆم (Sg)
  • بۆریۆم (Bh)
  • هاسیۆم (Hs)
  • مایتنیریۆم (Mt)
  • دارمستاتیۆم (Ds)
  • ڕێنتگێنیۆم (Rg)
  • كاپەرنیسیۆم (Cn)
  • نیهۆنیۆم (Nh)
  • فلۆرۆڤیۆم (Fl)
  • مۆسكۆڤیۆم (Mc)
  • لیڤامۆریۆم (Lv)
  • تێنێسین (Ts)
  • ئۆگانێسۆن (Og)


سەرچاوەکان



5168 بینین